لە كەركوك و دیالە و سەڵاحەدین 11 پێگە و سێ تونێلی داعش خاپوركران

08/12/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی بەرگریی عیراق ئاشكرایكرد، لەچوارچێوەی قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی نەسڕ" لەپارێزگاكانی كەركوك، دیالە و سەڵاحەدین 11 پێگە و سێ تونێلی رێكخراوی داعش لەناوبراون و دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر كەلوپەلی جۆراوجۆر و چەكدا گیراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، كە لەدوێنێوە بەردەوامە، هێزە ئەمنیەكان توانیویانە چەندین ناوچە پاكبكەنەوە و پشكنین و كێوماڵیش بۆ ناوچەیەكی فراوان بكەن، كە دەكەوێتە خۆرئاوای كێڵگە نەوتیەكانی عەلاس و خۆرئاوای چیاكانی حەمرین.
رونیشكراوەتەوە، لەپرۆسەكەدا 11 پێگەی رێكخراوی داعش و سێ تونێل لەناوبراون، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر كەلوپەل و پێداویستی و تەقینەوە و چەكی چەكدارەكاندا گیراوە.
لەماوەی رابردودا چالاكیەكانی چەكدارانی داعش بەتایبەتی لەپارێزگاكانی كەركوك، دیالە و سەڵاحەدین و چەندین پارێزگای تر زیادی كردوەو هێرشەكانیان بۆسەر هێزە ئەمنیەكانی عیراق زیادی كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group