نه‌وا
توركیا 11 چه‌كدارى دیكه‌ی داعشى ره‌وانه‌ى فه‌ره‌نسا كردوه‌ته‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌ش بۆ وڵاته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، 11 چه‌كدارى به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی ره‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌یان كردوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها جهختیكردوهتهوه له‌وه‌ی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌كانی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
توركیا له 11-11-2109وه ده‌ستیكردوه به رهوانهكردنهوهى چه‌كدارانى داعش به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكی وڵاتانى ئه‌وروپان، پێشتریش چه‌ند وهجبهیهكى دیكه‌ی ره‌وانه كردوه‌ته‌وه.