نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی عێراق له وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی ئه‌مریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت خۆپیشاندانه‌كانی ئێستا رووبه‌ڕووی خۆپیشاندانی تر بكرێنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوای كرد له دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیچراق خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌بچێت، فایه‌ق شێخ عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له تویتێكدا نوسیویه‌تی، نابێت خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و گۆڕه‌پانه‌كانی دیكه‌ی عێراق روبه‌روی خۆپیشاندانی دیكه بكرێنه‌وه، ئه‌وانه گۆڕه‌پانی خۆپیشانده‌ره سه‌ربه‌خۆ و نیشتیمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبن".
داواشی كردووه، ئه‌و گۆڕه‌پانانه‌ی تر كه له ئێستادا خۆپیشاندانیان تێدا نییه بۆ مه‌به‌ستی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سه‌در به‌كاربهێنرێن و له كۆتاییشدا نوسیویه‌تی، خۆپیشانده‌ران ئێستا له چواره‌مین مانگی ئارامگرتن و خۆڕاگریاندان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو خوێنڕشتن و كوژراو و برینداركردنه‌ی روبه‌رویانكراوه‌ته‌وه، جه‌ختیشی كردۆته‌وه خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن و جگه له خوداوه‌ند كوڕنوش بۆ كه‌س نابه‌ن.