نه‌وا
شه‌پۆلێكى سه‌رما روى له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه و زریانێكى ره‌شه‌با و بارانبارینیش رووى له ئه‌وروپا كردوه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك وڵات بارى نائاساییان راگه‌یاندوه، پێشتریش زانایان ئاشكرایانكرد، بۆ ماوه‌ى 30 سالأ خۆر ده‌چێته سوڕی متبونه‌وه و پله‌كانى گه‌رماى زه‌وى داده‌به‌زن و سه‌رماو به‌سته‌ڵه‌ك زیاد ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداریی دابه‌زینی زیاتری پله‌كانی گه‌رمای به هاووڵاتیان داوه، كه تێیدا باس له‌وه‌كراوه، سه‌رمایه‌كی زۆر توند و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماو كه‌وتنی شه‌خته تۆمارده‌كرێت و ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، زریانێكى به‌هێز رووى له وڵاتانى ئه‌وروپا كردوه و ره‌شه‌باو بارانێكى به‌هێزى له‌گه‌ڵدایه و سه‌دان گه‌شتى فڕۆكه‌و شه‌مه‌ندۆفێری له ده‌وڵه‌تانى باكورى ئه‌وروپا له‌كارخستوه، هه‌ربۆیه بارى نائاسایى راگه‌یه‌ندراوه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌والأ ئه‌و زریانه، كه ناوى "كیارا" یاخود "سابینا"یه هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، هۆڵه‌ندا و ئێرله‌نداى گرتوه‌ته‌وه، به‌هێزى زریانه‌كه بوه‌ته‌هۆى بارینى بارانێكى زۆر و دروستبونى لافاو و كه‌وتنه‌وه‌ى روداو به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه گه‌شته‌كان و چه‌ندین خزمه‌تگوزارى رۆژانه راگیراون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یارییه‌كانى تۆپى پێى په‌كخستوه.
به‌پێى وته‌ى شاره‌زایان، خێرایى زریانه‌كه ده‌یان كیلۆمه‌تره و مه‌ترسى له‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێك دروستكردوه، له‌به‌ریتانیا چه‌ندین یارى گرنگى وه‌رزشى وه‌ستێنراون و گه‌شته‌كانى فڕۆكه و شه‌مه‌ندۆفێره‌كان په‌كخراون، له ئه‌ڵمانیاش چه‌ندین یارى خولى تۆپى پێى ئه‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش پشو راگه‌یه‌ندرا، هه‌روه‌ها له به‌لجیكا و ئێرله‌نداو هۆڵه‌ندا حاڵه‌تى له‌ناكاوى توند راگه‌یه‌ندراوه و ترس له رودانى كاره‌سات هه‌یه و ژماره‌یه‌كى زۆر هۆكارى هاتوچۆ و خزمه‌تگوزارى رۆژانه په‌كخراون.
شاره‌زایانى ئابوریش پێیانوایه، ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌م زریانه زیانێكى ئابورى گه‌وره له‌و وڵاتانه بدات به‌تایبه‌تى له كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى و گواستنه‌وه‌ى وشكانى و ده‌ریایى، ته‌نها له ئه‌ڵمانیا له‌رۆژى 1 شه‌ممه‌دا 100 گه‌شتى ئاسمانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى فرانكفۆرت هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه، له‌سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ى زریانه گرتونیه‌ته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌یه.
به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان، ده‌سه‌ڵاتداران له چه‌ند وڵاتێك هۆشداریان داوه‌ته هاووڵاتیان كه گه‌شته‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه و له‌ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى دار‌و دره‌خته‌كان و كه‌لوپه‌ل، ده‌سته‌ى كه‌شناسى ئه‌ڵمانیاش هۆشدارى ده‌دات له كه‌وتنه‌وه‌ى كاره‌سات و زریانه‌كه به مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات.
پێشتر زانایانی ناسا له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو، له‌ماوه‌ی 30 ساڵی داهاتودا خۆر كه‌مترین چالاكی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رتاسه‌ری زه‌ویدا داده‌به‌زێت و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه بڕی خۆراك له‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌مده‌كات، ئه‌و ماوه‌یه خۆر ئارام ده‌بێت، پله‌ی گه‌رمای زه‌وی یه‌ك پله داده‌به‌زێت له‌وانه‌یه وا ده‌ربكه‌وێت یه‌ك پله زۆر نه‌بێت، به‌ڵام بۆ پله‌ی گه‌رمای مامناوه‌ندی جیهانی زۆره.
لای خۆیشیه‌وه ڤاله‌نتینا زاركۆڤا شاره‌زا له زانكۆی نۆرسه‌مبریای به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، له‌و ماوه‌یه‌دا چالاكییه‌كانی خۆر كه‌مده‌كات و ده‌چێته حاڵه‌تی متبونه‌وه و بڕی كه‌متر تیشك و وزه به‌ره‌و زه‌وی ده‌رده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له خولی ژیانی ئاسایی خۆر، به‌ڵام له ساڵی 2020دا كه‌مترین چالاكی ده‌بێت و ده‌گاته نزمترین ئاستی چالاكی له‌ماوه‌ی 200 ساڵی رابردودا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و متبونه هه‌موو 400 ساڵ جارێك روده‌دات و زۆرینه‌ی ئاسه‌واره‌كانی زیانیان نییه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌سته‌ڵه‌ك و شێ زۆر ده‌بێت و له‌ساڵی 2053یشدا جارێكی تر خۆر هێزی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌شی له‌ماوه‌ی دواییدا كه‌نه‌دا و ئایسله‌ندای گرته‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن، كه خه‌ڵوه‌تی خۆر ده‌ستیپێكردوه.