نه‌وا
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران دووپاتیكرده‌وه، پێویسته توركیا رێز له سه‌رجه‌م ئه‌و رێكه‌وتنانه بگرێت، كه له باره‌ی سوریا كراون.
روحانی له پرێس كۆنفرانسێكدا له تارانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی وتی: "رێكه‌وتنی سوچی رێكه‌وتنێكی سیاسی گرنگ و نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه له ناوچه‌كه و داوا له توركیا ده‌كه‌ین رێزی لێ بگرێت. نابێت توركیا پشت له رێكه‌وتنی سوچی و رێڕه‌وی ئاستانا بكات".
هه‌روه‌ها وتی: "هیوادارین ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شه‌ڕی تیرۆر بكات و رێزیش له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بگرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له كۆبوونه‌وه‌كاندا ئه‌ردۆغان به ئێمه‌ی راگه‌یاندبوو، كه رێز له سوریا ده‌گرێت وه‌ك وڵاتێكی یه‌كگرتوو، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی سه‌روه‌ری حكومه‌تی سوریا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی كردبووه‌وه، هیوادارین ئه‌ردۆغان كار به‌و وتانه‌ی بكات".
رۆحانی دووپاتیكرده‌وه، "ئیدلب پارێزگایه‌كی سوورییه و پێویسته له‌و پارێزگایه شه‌ڕی گروپه تیرۆریستییه‌كان بكرێت".
وتیشی: "ناكرێت بانگه‌شه‌كانی توركیا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ترسی له لێشاوی په‌نابه‌ران هه‌یه، بكرێنه پاساو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سووریا له‌سه‌ر ئیدلب نه‌مێنێت".
سه‌رۆكی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، "دوای له‌ناوبردنی تیرۆریستان، په‌نابه‌رانی سوریا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئیدلب"، هیواشی خواست، هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاستانا به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی سوریا.