نەوا
بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی كۆببێتەوە، دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی تاووتوێدەكات، بەهەماهەنگیی هەردوولاش كاتێك دیاریدەكرێت بۆ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیی هەردوو حزبەكە.
ماوەیەكە بەهۆی كێشەكانی زینی وەرتێ و چەند پرسێكی دیكەی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڵۆزیی تێكەوتوە، بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی كۆببێتەوە و دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان تاووتوێبكات، بەهەماهەنگیش لەگەڵ یەكێتی، كاتێك دیاری بكەن بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسیی هەردوو حزبەكە.
پێشتریش ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتیی پارتی بە میدیای فەرمیی حزبەكەی راگەیاندبو، رۆژی یەكشەممە (واتا ئەمڕۆ)، پارتی و یەكێتی بە هەماهەنگی رۆژێك دیاریدەكەن بۆئەوەی لەم هەفتەیەدا كۆببنەوە بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی دۆخی نێوانیان.