واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راگه‌یه‌نرا

04/07/2020

نه‌وا
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته‌ راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت و تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی لەم هەفتەیە، دابەشکردنی مووچەی دوو وەزارەتی دیکەی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی راگەیاندووە .


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group