نه‌وا
سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا باس لهوهدهكهن وڵاته‌كه‌یان هه‌زار و 500 په‌نابه‌ری نیشته‌جێی كه‌مپی موریای یۆنان وه‌رده‌گرن كه به هۆی ئاگركهوتنهوهوه شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌ده‌ستداوه.
له رۆژانی رابردوودا به هۆی دوو ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپی په‌نابه‌رانی موریای یۆنان نزیكه‌ی 12 هه‌زار په‌نابه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌ده‌ستدا.
میدیا جیهانیه‌كان له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌ڵمانیاوه بڵاویان كرده‌وه، وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بڕیاریداوه هه‌زار و 500 كه‌سیان وه‌ربگرێت و مافی مانه‌وه‌یان پێببه‌خشێت.
پێشتریش ئه‌ڵمانیا مافی مانه‌وه‌ی به 150 منداڵی بێ سه‌رپه‌رشتی ناو كه‌مپه‌كانی یۆنان به‌خشیبوو.
كه‌مپی موریا له دورگه‌ی لیببوس كه به‌گه‌وره‌ترین كه‌مپی په‌نابه‌رانی یۆنان داده‌نرا، نزیكه‌ی 12 هه‌زار په‌نابه‌ری وڵاتانی سوریا، عیراق، ئێران و ئه‌فغانستان و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقی تێیدا ده‌ژیان.