نه‌وا
دوابه‌دوای دابه‌زینی زیاتری به‌های تمه‌نی ئێرانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته هه‌وڵێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی ده‌خاته‌گه‌ڕ.
عه‌بدولناسر هیمه‌تی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران به میدیاكانی راگه‌یاند، به‌منزیكانه دۆلارێكی زۆر ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌های تمه‌ن ده‌بێت.
وتیشی، یه‌كێكی تر له‌و رێگه‌یانه‌ی پشتی پێده‌به‌ستن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار و دراوه‌كانی تر، بریتیه له‌وه‌ی كه هه‌نارده‌كاران ده‌توانن داهاته‌كه‌یان له به‌ری بانكه حكومیه‌كان له نوسینگه رێگه‌پێدراوه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراویش بگۆڕنه‌وه.
له رۆژانی رابردوودا نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته نزیكه‌ی 27 هه‌زار تمه‌ن، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له نزیكه‌ی 21 هه‌زار تمه‌ن جێگیر ببوو.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵدا نرخی یه‌ك دۆلار به 16 هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ئاب بۆ نزیكه‌ی 25 هه‌زار تمه‌ن به‌رزبوه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئێران دۆلاری خسته‌بازاڕه‌وه نرخه‌كه دابه‌زیه‌وه.