نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیکە ئۆباڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای خسته ئه‌ستۆی چین و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و داوای كرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌و هۆیه‌وه لێپێچینه‌وه له په‌كین بكات.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی وتارێكدا لە 75همین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، ڤایرۆسی چینی گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه و له ئێستادا جیهان له جه‌نگدایه دژی ئه‌و دوژمنه نه‌بینراوه، كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بووه‌ته هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له مرۆڤه‌كان.
وتیشی، چین و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه له ژێر كۆنتڕۆڵی په‌كیندایه له‌سه‌ره‌تاوه جیهانیان به‌هه‌ڵه‌دا بردووه به‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه له مرۆڤه‌كانه‌وه ناگوازرێته‌وه و دواتر چین به هۆی رانه‌گرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كان بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به جیهاندا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چین ناچار به وه‌ڵامدانه‌وه بكات و به هۆی رۆڵی ئه‌و وڵاته له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پێویست بووه بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردوویانه و له‌ئێستادا سێ جۆر ڤاكسینی كۆرۆنا له كۆتا قۆناغه‌كانی ئاماده‌كردندان و به‌م نزیكانه به‌رده‌ست ده‌بن.