نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و 691 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا به تۆمار كراون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، سێ هه‌زار و 385 تووشبووی دیكه چاكبوونه‌ته‌وه و 59 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك زۆرترین ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنایان تێدا تۆمار كراوه.
تائێستا 362 هه‌زار و 981 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و 292 هه‌زار و 197 كه‌سیش چاكبوونه‌وه و نۆ هه‌زار و 181 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.