وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی نوێ له‌ باره‌ی موچه‌ی به‌شێك له‌ موچه‌خۆران راگه‌یاند

20/10/2020

نه‌وا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی بڕیاریدا بە راگرتنی موچەی سەرجەم ئەوانەی لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان خزمەتیان درێژکراوەتەوە.
لە گشتاندنێکدا وەزارەتی دارایی داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەت دەکات کە خەرجکردنی موچە بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی یاسا خزمەتیان درێژکراوەتەوە، رابگرن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دەستەی دەستپاکی له‌نوسراوێكدا بۆ وەزارەتی دارایی کردبو داوای راگرتنی خەرجکردنی موچەی ئەوانەیكردبوو، كه‌ لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان خزمەتیان درێژکراوەتەوە.
هەر لە نوسراوەکەی دەستەی دەستپاکی هاتوە کە دەستەکەیان بەپێی ئەحکامی بڕگەی سێیەم لە ماددەی (11)ی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی (2020) تایبەت بە چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، پابەندە بە وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کارمەند و بەرپرسێک کە بەربەست و ئاستەنگ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی یاسای ئاماژەپێکراوە دروست دەکەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group