ئەمریكا بۆ توركیا: هەرگیز تاقیكردنەوەی ئێس 400 قبوڵ ناكەین

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە توركیا، بەهۆی تاقیكردنەوەی  سیستەمی موشەكی ئێس 400 روبەڕوی سزای توند دەبێتەوە، بەرپرسێكی وەزارەتەكە دەڵێت، "هەرگیز تاقیكردنەوەی سیستەمە موشەكییەكە قبوڵ ناكەین".
كلارك كوپەر بەرپرسی فرۆشتنی چەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر هەیە توركیا روبەڕوی سزای ئەمریكا ببێتەوە، چونكە ئەوان بەردەوامن لەهەوڵی جێگیركردن و تاقیكردنەوەی سیستەمە موشەكیە روسییەكە. بۆیە كوپەر دوپاتیدەكاتەوە، "بژاردەی سزادانی توركیا تاوتوێ دەكرێت".
بەرپرسەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختیكردەوە، واشنتن لە ساڵی رابردووەوە بە ئەنقەرەی راگەیاندووە، هێڵی سوور بەلای ئەمریكاوە كارپێكردنی سیستەمی موشەكی ئێس 400ــیە، "بە توركیامان وتوە هەرگیز تاقیكردنەوەی سیستەمە موشەكییەكە قبوڵ ناكەین، هێشتا هەوڵ دەدەین بۆ رازیكردنی توركیا لە كارپێنەكردنی ئەو سیستەمە". 
ئەمریكا بەپێی یاسایەك، كە لە 2017 بە زۆرینەی دەنگی كۆنگرێس پەسندكراوە، دەتوانێت سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت، لە یاساكەدا سزا بۆ "روبەڕوبوونەوەی نەیارانی ئەمریكا" دانراوە، لە یاساكەدا بە دەق هاتووە، "ئەمریكا دەتوانێت راستەوخۆ سزا بخاتە سەر هەر وڵاتێك، كە گرێبەستێكی گرنگی كڕینی چەكی روسی واژۆ بكات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group