نهوا
بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی دھۆک ئاشكرای دهكات، "چەکی پارە ئامادەیە بۆ دابەشکردن بهسهر 35 ھەزار خێزانی کەمدەراتی پارێزگای دھۆک، كه بۆ ھەر خێزانێک بڕی 100 ھەزار دینارە"، هاوكات كاتی دابهشكردنی پارهكه ئاشكرا دهكات.
د. شێرزاد حەمید، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی دھۆک، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاندوه، "لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت بڕیارە ھاوکاریی ماددی بەسەر 35 ھەزار خێزانی سنووری پارێزگای دھۆکدا دابەش بکرێت و بۆ ھەر خێزانێکیش بڕی 100 ھەزار دینارە."
ئاماژهی بهوهشكردووه، "هەفتەی ڕابردوو چەکی پارەکە گەیشتووەتە دھۆک و دوای ھەندێ ڕێکاری بانکی ئەم حەفتەیە پڕۆسەی دابەشکردنی پارەکە دەست پێ دەکات".
بهوتهی شێرزاد حەمید، "پێشتر فۆڕم پڕ کراونەتەوە بۆ ئەو خێزانانەی سوودمەند دەبن لە بڕیاری حکوومەت، ھەموو ئەو خێزانانەی ھەژارن و ھیچ داھات و مووچەیان نییە سوودمەند دەبن، ئەوانە دەگرێتەوە، کە مووچەیان ھەیە، بەڵام کەمترە لە 400 ھەزار و لەژێر ھێڵی ھەژاریدان، بێگومان قۆناغی پێشتریش ھاوکاریی خۆراک ھەبووە".