مەسرور بارزانی: لەپێناو بەرژەوەندی كەمكردنی فشار لەسەر خەڵكی هەمو نەرمییەكمان نواند

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی و كەمكردنی فشار  لەسەر خەڵكی كوردستان هەمو نەرمییەكمان نواند.
لەدوای پەسەندكردنی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق، مەسرور بارزانی پێشوازی لەو پەسەندكردنە كردو لەبەشێكیدا رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی و كەمكردنی فشار لەسەر خەڵكی كوردستان، هەمو نەرمییەكیان  نواندو پابەندییەكانی خۆیان بە تەواوی جێبەجێ كرد، دوای هەوڵ و گفتوگۆیەكی زۆریش ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیش رەزامەندی لەسەر لەیەكتێگەیشتنی هاوبەشی نێوانیاندا، پێشوازیی لەو هەنگاوە دەكەن و چاوەڕوانن موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
راشیگەیاندوە، پێزانینێكی زۆری بۆ خۆڕاگری و پشودرێژیی خەڵكی كوردستان هەیە، هەروەها سوپاسی ماندوبونی هەموو كەس و لایەنێكیش دەكەم كە هەوڵیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە داوەو بەردەوام هاوكارو پاڵپشتیان بون. 
ئاماژەشیكردوە، دەبێت كۆتای بەو هێرشانە بێت كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش كێڵگە نەوتییەكان، هیوادارن حكومەتی فیدراڵ هاوكار بێت لە دۆزینەوەی ئەو تێكدەرانەو گرتنەبەری رێكاری یاسایی لە دژیان. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group