عەرەب و توركمانەكانی كەركوك چۆڵكردنی بارەگاكانی پارتی رەتدەكەنەوە

15/11/2020

نەوا
نوێنەرانی عەرەب و توركمانەكانی كەركوك لە پەرلەمانی عیراق چۆڵكردنی بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگاكەدا رەتدەكەنەوە و پێیانوایە هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی كەركوك.
پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری دا بە چۆڵكردنی بارەگای پێشكەوتوی پرۆسە هاوبەشەكان و رادەستكردنەوەی بە پارتی. بەڵام پەرلەمانتارانی عەرەب و توركمان لەبەیاننامەیەكدا جەختدەكەنەوە، ئەو كارە تەنها هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی پارێزگاكە و پێچەوانەی ئیرادەی گەلی كەركوك و دەستكەوتەكانی سەپاندنی یاسایە.
هەروەها بەپێویستی دەزانن فەرماندەی هێزە چەكدارەكان كەیسی كەركوك بۆ رازیكردنی هیچ لایەنێكی حزبی بەكارنەهێنێت، دەشڵێن "دژی گەڕانەوەی كەس نین، بەڵام داوا لە مستەفا كازمی دەكەین پاشگەزببێتەوە لەو بڕیارەی لەپێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و كۆمەڵایەتی لە كەركوكدا".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group