نەوا
لەمساڵدا 2 هەزار و 259 توشبوی نوێی شێرپەنجە لە نەوخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی تۆماركراون.
ئەمڕۆ دووشەممە د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا، 2 هەزار و 259 نەخۆشی نوێی شێرپەنجە تۆماركراوە، هەر لەمساڵدا هەزار و 552 حاڵەتی نەخۆشیی خوێن، كە شێرپەنجە نین، تۆماركراوە و پێویستیان بە چارەسەرە.
سەبارەت كۆی گشتیی ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە لە سەرەتای دروستبونی نەخۆشخانەی هیواوە، د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، تا ئێستا 29 هەزار و 693 نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەكە تۆماركراون.
بۆیە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتی، "خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە بووەتە ناسنامەیەك بۆ سلێمانی و لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و عیراقەوە نەخۆشمان بۆ دێت، بە جۆرێك رۆژانە 7 بۆ 10 نەخۆشی پارێزگاكانی عیراق دێنە نەخۆشخانەی هیوا".