نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لەهەولێر دوو بۆمبی هێشویی بەبێ هیچ زیانێك لەناوبردن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین بڵاویكردوتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دانیشتوانی گوندی جوندیان لەسنوری قەزای رواندز ئاگاداركراونەتەوە كە دو كەرەستەی تەقەمەنی لەجۆری (بۆمبی هێشویی) لەكاتی هەڵكەندنی زەوی لە تەنیشت جادەی هاملتۆن دەركەوتوو، بەهۆی مەترسیداری كەرەستەكان تیمێكی لەناوبردنی كەرەستەی تەقەمەنیان دەستبەجێ رەوانەی شوێنەكە كردوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ئاماژەشیكردوە كە كەرەستە تەقەمەنیەكانیان كە لەجۆری (بۆمبی هێشویی Ao) بون دوایئەوەی تیمەكە گواستیانەوە بۆ شوێنێكی دور لە ئاوەدانیی، لەهەمانكاتدا بەسەركەوتویی لەناویان بردون.