سوپای ئازەربایجان دوای 28 ساڵ چوەوە ناو شارێكی ناگۆرنۆ قەرەباغ

01/12/2020 جیهان

نەوا
هێزەكانی سوپای ئازەربایجان، دوای 28 ساڵ چونەوە ناو شاری لاچین لە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ.
سوپای ئازەربایجان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، بە گوێرەی رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، كە بە نێوەندگیریی روسیا واژۆكراوە، سوپای ئازەربایجان چوەتە ناو شاری لاچین-ەوە.
شاری لاچین، كە دەكەوێتە سەر سنوری ئازەربایجان، بەهۆی ئەوەی تاكە رێگای نێوان قەرەباخ و ئەرمینیایە و ناوی "رێرەوی لاچین"ی لێنراوە، رێگایەكی ستراتیژییە، لە شەڕەكانی ساڵانی 1990ەكان یەكێك بوو لە یەكەم ئامانجەكانی هێزەكانی ئەرمینیا و لە 18ی ئایاری ساڵی 1992دا كۆنترۆڵی كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group