نەوا
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، "هەرێمی كوردستان ئامادەیە پابەندی سەرجەم ئەركەكانی بێت و لەبەرامبەریشدا سەرجەم مافە داراییەكانی پێببەخشرێت."
دەقی نامەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە لە 26ی مانگی رابردوودا بۆ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراقی ناردووە بڵاوكرایەوە و تیایدا هاتووە، رێگەی تێپەڕاندنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان بۆ ساڵی 2020 لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بەبێ بەشداریكردنی كوتلە كوردیەكان پێشێلكردنی مەبدەئەكانی هاوبەشی و رێككەوتنە كە دەستور جەختی لەسەر دەكاتەوە.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەرێمی كوردستان ئامادەیە پابەندی سەرجەم ئەركەكانی بێت و لەبەرامبەریشدا سەرجەم مافە داراییەكانی پێببەخشرێت.
باسی لەوەشكردوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەبووە و ئامادەیی تەواویشی هەیە پابەندبێت بە ئەركە نەوتی و دارییەكانیەوە، لەبەرامبەردا شایستەی ئەوەیە سەرجەم مافە داراییەكانی پێبدرێت.