نەوا
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی موچەی سبەینێ و دووسبەی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، سبەینێ دووشەممە موچەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایی دابەشدەكرێت، هەروەها رۆژی سێشەممە موچەی هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رەگەزنامە دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی دوپاتیشیكردوەتەوە، موچە بە لێبڕینی رێژەی 21% دابەشدەكرێت و پلە تایبەتەكانیش بە هەمان رێژە و میكانزمی پێشوو موچەیان پێدەدرێت.