سۆران.. سێ كه‌س به‌ 4 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

10/12/2020

نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ڕایدەگەیەنێت، لەبەردەوامی هەوڵەكانیان بۆ بنبڕكردنی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان لە نزیك قه‌زای سۆران توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 4 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری شیشە و سێ تۆمەتباریش دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەبەردەوامی هەوڵەكانن بۆ بنبڕكردنی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان ئەمڕۆ 10-12-2020 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان لە پردی حافز توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی 4 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( شیشە ).
ڕاشیگەیاندووە، بەو هۆیەوە 3 تۆمەتبار دەستگیركران ، كە هەرسێكیان خەڵكی پشدەرن و كە ماددە هۆشبەرەكەیان لە شارۆچكەی قەڵادزێ هێنابوو لەناو پیكابێك شاردبویانەوە و بۆ ئەوەی هیچ گومانێكیان لێنەكرێت گوێدرێژێكیان لە پیكابەكە باركردبوو دەیان ویست ماددە هۆشبەرەكە بگەیەننە شارۆچكەی (سۆران) تۆمەتبارەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەكران.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group