بەهۆی زیـان گەیشتن بـە كێبڵی كارەبا 72 هەزار هاووڵاتی دوچاری پچرانی كارەبا بونەتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، نزیكەی 72 هەزار هاووڵاتی لە ژمارەیەك گەڕەكی هەولێر دووچاری پچڕانی كارەبا بوونەتەوە و پێشبینی دەكرێت ئەمشەو كارەبای ئەو ناوچانە ئاسایی ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هۆكاری ئەم پچڕانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك كاری شارستانیی كە بوە هۆی زیان گەیاندن بە 12 كێبڵی كارەبای 132 كەی ڤیی و پێدانی كارەبا بە وێستگەكان پچڕا.
روونیشكراوەتەوە، تیمەكانی چاككردنەوەی وەزارەتی كارەبا و پڕۆژەی روناكی كار دەكەن بۆ ئەوەی بەزوترین كات كێشەكە چارەسەر بكەن و رەنگە لە ئەمشەوەوە رەوشیكە ئاسیی ببێتەوە.