نه‌وا
دانوستان لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردوامە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیش دەڵێ، هەردوولا لەبارەی کێشەکانەوە دەگەنە ڕێککەوتن.
کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "ئەو شاندەی سەردانی بەغدای کردووە شاندی حکوومەتە، چونکە کێشەکان تەکنیکین، لەبەر ئەوەش کاری حکوومەتە دانوستان بکات بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن و بگەنە ڕێککەوتن".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەشڵێت: "هەرێمی کوردستان و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دیاری دەکرێت".
له‌ئێستادا شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له به‌غدایه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و حكومه‌تی فیدراڵ.