یۆڤانتۆس ده‌یه‌وێت رۆناڵدۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ مانچسته‌ر یۆنایتد

12/12/2020 وەرزش

نه‌وا
یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى ده‌یه‌وێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پۆڵ پۆگباى ئه‌ستێره‌ى پێشوى له‌ ریزه‌كانى یانه‌ى مانچسته‌ر یۆنایتدى ئینگلیزییه‌وه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بخاته‌ گرێبه‌سته‌كه‌وه‌.
رۆژنامه‌ى "زه‌ ئیندپێندێنت" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، یۆڤانتۆس هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى پۆڵ پۆگبا ده‌دات كه‌ ئێستا له‌ ریزه‌كانى یانه‌ى مانچسته‌ر یۆنایتد یارى ده‌كات.
ئه‌وه‌ش هاتوه‌، یانه‌ى ئیتاڵیه‌كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كى نییه‌ له‌به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رزى موچه‌كه‌یه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ بونى كریستیانۆ رۆناڵد یانه‌كه‌ ناتوانێت خۆى بنیاد بنێته‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌ ئه‌ندریا پێرلۆى راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت كه‌ یارى به‌كۆمه‌ڵه‌.
رۆژنامه‌كه‌ رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: یۆڤانتۆس بژارده‌یه‌كى تریشى له‌به‌رده‌مدایه‌ ئه‌ویش پاولۆ دیبالایه‌ و ئاماده‌یه‌ بیخاته‌ گرێبه‌سته‌كه‌وه‌، به‌تایبه‌تى كه‌ ئێستا دیبالا له‌ ئه‌ستێره‌ سه‌ره‌كیه‌كانى یانه‌كه‌ نییه‌ هه‌روه‌ك چۆن پۆگباش له‌ ئه‌ستێره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ نییه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشتى پێنابه‌سترێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group