نهوا
وهزیری بهرگریی توركیا رایگهیاند، ههڵوێستی حكومهتی ههرێم له بارهی ئاڵوگۆڕی زانیاری له بارهی پهكهكه سهنگین و پڕ مانایه.
خلوسی ئاكار وهزیری بهرگریی توركیا دوای سهردانه دوو رۆژیهكهی بۆ عێراق و ههریچم رایگهیاند، کە کۆبوونەوەکانی لە بەغدا و هەولێر ئەرێنیی بەڕێوەچوون و، رایگەیاند: ''بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد لەبارەی بابەتەکانی نێوان تورکیا و عێراق بەتایبەتی بابەتە ئەمنییەکان و بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە. خۆشحاڵبووین بەوەی لە کۆتایی کۆبوونەوەکاندا بۆچوون و هەڵوێستەکانمان لەیەکتری زۆر نزیک بوون. لە زۆر بابەتدا هاوڕابووین. لەو بابەتانەشدا لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبین لەسەر کارەکانمان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست هەم لەڕووی ئاسیشی عێراق، هەمیش ئاسایشی تورکیا''. خولوسی ئاکار جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا رێز لە یەکپارچەیی خاکی هەموو دراوسێکانی دەگرێت و، وتی: ''ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە ئاسایشی سنووری تورکیا-عێراق و ئاسوودەی و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی ناوچەکەیە. لێرەدا جارێکی دیکە باسمان لەو پێداگرییە کردەوە. بە چڕوپڕی بە موخاتەبەکانمان راگەیاند لەبارەی ئەنجامدانی چالاکی پێویست دژ بە پەکەکە و هاوکارانیان. کارەکانمان بە بێ بچڕان لەو بارەیەوە بەردەوامە. لە ئێستادا گوشاری زۆر جددیمان کردووەتە سەر پەکەکە و، چاودێری هەنگاو بە هانگاویان دەکەین "
وەزیری بەرگری تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە لایەنی بەرامبەر بەسەرنجەوە گوێی بۆ قسەکانیان گرتووە و رایگەیاند: "ئەوەمان بینی کە ئەوانیش بیرکردنەوەیەکی هاوشێوەی ئێمەیان هەیە. دەربارەی پلانەکانمان بۆ رۆژانی ئایندە دواین. ئێمە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان و کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ شاندەکانی لایەنی بەرامبەر. لە ئایندەیەکی نزیکیشدا کاریگەری ئەرێنی ئەم کۆبوونەوانە بەشێوەیەکی کرداری دەردەکەون".
ههر سهبارهت به ههنگاوه هاوبهشهكانیان له دژی پهكهكه رونشیكردهوه، "ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکەین و لە بواری گۆڕێنەوەی زانیارییدا میکانیزمی گونجاو دروستدەکەین. لایەنی بەرامبەریش لەم بارەیەوە ئیرادەی خۆیان خستەڕوو. بەتایبەت دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ئەوەی کە ئیرادەی حکوومەتی هەرێم دەربارەی ئەم پرسە زۆر پڕمانا و سەنگینە".