پزیشكیان: پاشەكشە لە بنەما نیشتمانییەكانمان ناكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لەبارەی دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا رایگەیاند، لەمیانی دانوستانەكانمان لەگەڵ ئەمریكادا لەهیچ بارودۆخێكدا پاشەكشە لە ماف و بەرژەوەندی و بنەما نیشتمانییەكانمان ناكەین.
پزیشكیان ئەوەشی وتوە، هەمو قۆناغەكانی دانوستان بە هەماهەنگیی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و لەچوارچێوەی میكانیزم و رێوشوێنی پشتبەستراو بەڕێوەچوە، رێڕەوی دانوستانەكانیش لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی بەرزترین ئاستەكانی سەركردایەتیی وڵاتدایە.
سەرۆك كۆماری ئێران جەختیشی لەسەر پابەندبونی ئێران بە بنەماكان لە قۆناغە جیاوازەكانی دانوستاندا كردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group