لاهور شێخ جه‌نگی: هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌كردنی كه‌یسی هێرشكردنه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د

03/03/2021

نه‌وا
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی باس له‌وه‌ده‌كات هه‌وڵی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی ده‌ستوه‌ردان له‌ كاری دادگاوه‌ كه‌یسی هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ بكرێت.
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی  كوردستان لەبارەی ئەو كەسانەی كە لەسەر دۆسیەی هێرشكردنەسەر غالب محەمەد تێوەگلاون دەستگیركران رایگەیاند: دەستیان داوەتە كاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ كەسە ئازاد بكرێن و كەیسەكە دیزە بە دەرخۆنە بكرێت، بۆیە سەرۆكی حكومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەكرد.
راشیگه‌یاندووه‌: هەر ئەو حكومەتەی كە لە كەیسی دەستگیركردنی (5) چالاكوانەكەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەكان دەكرد كە دەستوەردان لە كاروباری دادگا نەكەن، كەچی هەمان حكومەت بە ئاشكراو بەهەڕەشەكردن داوای ئازادكردنی (٣) ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگریی هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیر كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group