هاتوچۆی هەرێم داوایەك لەخاوەنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل دەكات

04/03/2021

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری و ئامار فۆڕم بۆ  ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل پڕبكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە نوسراوێكدا داوای لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە كرد كە ئۆتۆمبێلەكانیان خوارمۆدێلن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكان بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری.
لەنوسراوەكەدا كە واژۆی عەبدولقادر عەزیز ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، داوا لەخاوەنی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێمی كوردستان كراوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان خوارمۆدێلن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكان بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئامادەكردنیان  لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group