یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرا
11/04/2021
نه‌وا
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشه‌ممه تەواوكەری مانگی شەعبانەو رۆژی سێشەممە 13ی نیسان یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەكەیان مانگیان لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان نەبینیوە.
ئەوەشی خستەڕو، بۆیە رۆژی دوشەممە 12-4-2021 تەواوکاری مانگی شەعبانە و رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
هاوكات سعودیه‌ش رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه مانگ نه‌بینراوه و رۆژی دووشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه و رۆژی سێ شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه.