نه‌وا
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نووسراوی پشتیوانیی بۆ به‌رز كردوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له ره‌مه‌زاندا دوو موچه‌یان پێبدرێت و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
سامان حوسێن، سكرتێری یه‌كێتیی ئه‌مئه‌ندامانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه: "له گردبوونه‌وه‌مان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، داوامان كرد بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان دوو مووچه به كه‌مئه‌ندامان بدرێت، له وه‌ڵامدا پێیان وتین سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕازییه به داواكه‌تان".
سامان حوسێن وتیشی: "وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نووسراوی پشتیوانیی بۆ داواكه‌ی ئێمه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "بڕیاره‌كه ته‌نها بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانه کە كه‌مئه‌ندامان دوو مووچه وه‌ربگرن، به هیواین حكوومه‌ت هه‌نگاوی باش بنێت بۆ جێبه‌جێكردنی داوا و خواسته‌كانی كه‌مئه‌ندامان، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان تاكوو ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بڕیاری باش له‌باره‌ی زیادكردنی مووچه‌كانمان بدات".