نه‌وا
خالد به‌تال وه‌زیرى پلاندانانى عێراق ده‌ڵێت: 10%ى دانیشتوانى عێراق فه‌رمانبه‌رن و تێگه‌یشتن له وه‌زیفه له عێراق جیاوازتره له هه‌مو جیهان.
خالد به‌تال له گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى له‌وه‌كردوه: عێراق له گه‌شه‌سه‌ندنێكى گه‌وره‌ى دانیشتواندایه و ساڵانه یه‌ك ملیۆن كه‌س زیاد ده‌كات، 10%ى دانیشتوانه‌كه‌ى فه‌رمانبه‌رن و تێگه‌یشتن له وه‌زیفه له عێراق جیاوازتره له هه‌مو جیهان و چیتر ناتوانێت له‌وه زیاتر له‌خۆى بگرێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: پێویسته ئه‌و تێگه‌یشتنه بگۆڕدرێت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى توانا و شاره‌زایى بێت، تائێستاش دوو ملیۆن و 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له سیستمى ژماره‌ى وه‌زیفى ناویان تۆمار كراوه.
وه‌زیرى پلاندانانى عێراق جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: داهاتى ساڵانه‌ى تاك له‌نێوان 5 بۆ 6 هه‌زار دۆلاره، عێراق له رووى ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه وڵاتێكى مامناوه‌نده، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه له له مانگى ئابى رابردودا عێراق له لێوارى روخانى ئابوری‌دا بوه.