وەزارەتی دارایی فەرمانی بۆ خەرجكردنی پارەی بەشێك لە موچەخۆران دەركرد

03/05/2021

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری خەرجكردنی پارەی مانگی 12ی 2020ی مامۆستایانی وانەبێژی دەركرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی كردووه بە گەنجینەكان پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 12ی 2020 خەرج بكرێت.
لە فەرمانەكەدا هاتووە: "پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 12ی 2020 به هەمان میكانیزمی مانگی 11ی 2020 خەرج بكرێت".
لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 18 هەزار وانەبێژ هەن و شایستەی داراییان پێ دەدرێت.
بەپێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و سەروو بەكالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێك خەرج دەكرێت، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش، 250 هەزار دینار خەرج دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group