بكوژێك لە سلێمانی دەستگیر كرا

08/06/2021

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، بكوژێكیان دەستگیر كردووە كە هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە كە جیابوونەتەوە بەڵام لە یەك ماڵدا بەیەكەوە ژیاون.
پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، شەوی رابردو لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ گەیشتنە شوێنی روداوەكەو دەركەوت كە پیاوێك فیشەكی ناوە بە ژنەكەیەوەو كوشتویەتی و هەڵاتووە.
رونیشكراوەتەوە، دوای لێكۆڵینەوەكان و گەڕان و پشكنینەكان توانرا لە ماوەی 3 كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت، لەئێستادا تۆمەتبار  كە لەدایكبووی 1968ە بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی جەختیلەوەشكردووەتەوە، بكوژو كوژراو لە پرۆسەی هاوسەرگیری لێك جیابوونەتەوە بەڵام لە ماڵێكدا پێكەوە ژیاون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group