ئەمریكا وەڵامی هەڕەشەكانی توركیای بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دایەوە

7 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەبارەت بە هەڕەشەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ هێرش كردنە سەر رۆژئاوای كوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جەخت لەوە دەكاتەوە، ئیدانەی هەر هێرشێك دەكەن و داواش لە هەموان دەكات پابەندی ئاگربەست ببن.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە، ئیدانەی بەزاندنی سنورەكانی سوریا دەكەن لەلایەن توركیاوە، هەروەها ئیدانەی هەر هێرش و دەستدرێژی و كارێكی تێكدەرانەی توركیا دەكەن لە سوریا.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەوەش كردووەتەوە، زۆر گرنگە بۆ هەمووان پابەندی ئاگربەست ببن لە سوریا.
ئەمەش دوای ئەوەدێت پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تری كرد لە رۆژئاوای كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group