لیژنەی ئەوقاف: پیلانێكی ترسناك بۆ ڕایگشتی ڕون دەكەینەوە

23/10/2021

هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كارو باری ئایینی لە پەرلەمانی كودستان رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كودستان دەستكاری كردنی پڕۆگرامی وانەی پەروەردەی ئیسلامی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەراگەیەندراوێكدا، هەورامان گەچێنەیی بڵاوی كردەوە، "بەداخەوە دواجار وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كودستان دەستكاری كردنی پڕۆگرامی وانەی پەروەردەی ئیسلامی خستە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئەوەشی خستەڕو، "وەزارەتی پەروەردە چەندین وانەی گرنگی سەبارەت بە پایەو ڕوكنەكانی ئیمان و عەقیدە، بڕوابون بەڕۆژی دوایی، قەزاو قەدەر، و ئەحكامەكانی سوێند خواردن، باس و خواسی هاوەڵانی ئازیزی پێغەمبەری خوا (د.خ)، چەند بابەتێكی لەمەڕ حوكم و سیاسەت لە ئیسلامدا، و پیادەكردنی عەدالەت هەمو لابردوە.

باسی لەوەشكردوە، سبەینێ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، ئەم پیلانە ترسناكە بۆ ڕایگشتی ڕون دەكەمەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group