رەگەزنامەی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

پێش 1 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە لە دیاردەیەك و باس لەوە دەكات، كەسێك لە بری‌ كەسێكی‌ تر مامەڵەی كارتی‌ نیشتیمانی‌ دەكات، ئەوەش تاوانە و بەپێی یاسا سزای لەسەرە.
رەگەزنامەی سلێمانی لە ئاگادرییەكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری‌ هاوڵاتیان دەكەین چەند جارێك دیاردەیەك ئاشكرا دەبێت كە كەسێك لە بری‌ كەسێكی‌ تر مامەڵەی كارتی‌ نیشتیمانی‌ دەكات.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، وەك ئەوەی برایەك لە هەندەرانە برایەكی‌ لێرە مامەڵەی‌ بۆ دەكات یاخود خوشك لە جێی خوشك یاخود كەسانێك كە زەواجیان كردوە و نیشانەی‌ گواستنەوە نەخراوەتە سەر تۆماریان لە ماڵی‌ باوكیان.
ئەوەش هاتووە، ئەم جۆرە مامەڵەیە تاوانە بەپێی یاسا لە رێی‌ دادگا سزا دەدرێت، چونكە بەرنامەی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ هێندە سیستمێكی‌ پێشكەوتووە توانای‌ دیاری كردنی‌ ئەو جۆرە كەسانەی‌ هەیە گەر بەناوی‌ زانیاری‌ جیاوازەوە بكرێت یان لە دوو شاری‌ جیاواز بەشدار بێت لە سەر ئاستی‌ عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group