وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی وەزیری بەرگری توركیا دەداتەوە

پێش 1 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا دەداتەوە و جەخت لەوە كراوەتەوە، ئەگەر لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە، بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمی دەوڵەتدا رێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیۆگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. 
ئەوەش هاتووە، خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و پێمان ناڵێت ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟، ئەگەر لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە.
وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەش كردووە، عەقلیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group