كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئەمرۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن.
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باكوری رۆژئاوا و خێراییەكەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەركەوتنی هەندێك پەڵەهەور، هاوكات پێشبینی دەكرێت، پلەكانی گەرما بە یەك بۆ دوو پلە نزمتر ببنەوە بەراورد بەئەمڕۆ، و خێرایی و ئاراستەی باش وەك خۆی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group