زانكۆی سلێمانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ كەیسەكەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد پێكدەهێنێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەو دەنگۆیانەی لەسەر مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی بڵاوبوونەتەوە، لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوەی بە چاودێریی داواكاری گشتی پێكهێنراوە.
لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستای كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان بڵاوبوونەتەوە، لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوەیان پێكهێناوە.
باس لەوەشكراوە، وەك دامەزراوەیەكی فەرمیی و ئەكادیمی، بەپێی ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان، بە وردی بەدوای دەرخستنی ڕاستییەكاندا دەچێت و پڕۆسەی لێكۆڵینەوەكە تا گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی بەردەوام دەبێت.
هاوكات زانكۆكە هۆشداریش دەدات كە هەر جۆرە كەمتەرخەمییەك هەبێت، بەپێی یاسا لێپێچینەوەی بەرامبەر دەكرێت.
لە كۆتایی ڕوونكردنەوەكەشدا، سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی دڵنیایی دەداتە ڕایگشتی كە دەرەنجامی كارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوەكە هەرچییەك بێت، بە شێوازێكی شەفاف بڵاودەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group