هەفتەی داهاتوو ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەكان هەیە

13/01/2022

نەوا
ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕاگەیاند، شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت، بەپێی پێشبینییەكان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شاردا هەیە.
ئاسۆ كەمال لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، بەپێی پێشبینییەكان چاوەڕوان دەكرێت كاریگەریی ئەم شەپۆلی باران بارینە بەردەوام بێت، سەرەتای هەفتەی داهاتووش ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شاردا هەیە.
سەبارەت بە بڕی باران بارین ئاشكرایكرد، تاوەكو ئێستا لەناو سەنتەری شاری سلێمانی 146 ملم باران باریوە، بەراورد بەهەمان كاتی ساڵی رابردوو كە 226 ملم باریووە، ئەوەش رێژەیەكی كەمترە.
پێشتر كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارستە ‏هەواییەكی ساردی "سیبیری" روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما زیاتر روو لە ‏نزمبوونەوە دەكەن.‏

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group