"ئەو هەرێمەی لە كۆشكە گەورەكان پێشوازی لێدەكرا وانامێنێت"

28/05/2022

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان پرێس كۆنفرانسێكی ئەنجامداو تیایدا ناوەڕۆكی سەردانەكەی بۆ بەغدا رونكردنەوە، لەبەشێكی قسەكانیدا باسی لەكۆبونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی بەغدا كرد، هەروەها لەبەشێكیدا لەبارەی كۆبونەوەی لەگەڵ بەهەم ساڵح و پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند: پێمانوابوو پۆستی سەرۆك كۆمار گەورەترە لەوەی ببێتە پشكی حزبێك ئەو ناكۆكییە كە دروستبو بوە هۆكاری كوڵانەوەی ناكۆكییەكانی پێشتری یەكێتی و پارتی كە ناكۆكیەكی كۆنەو جارێكی تر سەریهەڵدایەوە، ئەمەش بوەهۆی جۆرێك لە دابڕان، پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێت گەلی كوردستان یەكبخات نەك دابەشی بكات.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەڵاحەدین بەهائەدین باسی كۆبونەوەی لایەنەكانی لەگەڵ جنین هێنس بلاسخارت كردو وتی: ئەو خاتونە زۆتری پێبو وەك لەوەی وتی و زۆرتریش دەزانێت، وتی وڵاتانی زلهێزی نێودەوڵەتی زیاتر دەزانن و تێگەیشتنیان بۆ دۆخەكە رونترە.
لەبارەی مەترسییەكانیشەوە سەڵاحەدین بەهائەدین وتی: مەترسییەكان ئەو پشتێكردنەیە كە بەغدا دەستكراوە بێت وەك ئەوەی كەبینیمان دادگای فیدراڵی كێ دەوەستێت بەرامبەری، ئەم دۆسیەیە هی 10 ساڵ پێش ئێستایە ئەو ئێستا دەیجوڵێت و پێدەچیت هی تریش بجوڵێنێ.
راشیگەیاند: هەرێم دەبوایە زوتر خۆی رێكبخستایەتەوە لەگەڵ دەستور، بەڵام گوێی پێ نەداوەو بە خەیاڵ كار دەكات، راوێژكارێكیان بە پارە گرتوە قسەی خۆشیان بۆدەكات ئەوانیش وادەزانن وایە، ئەوەی ئێمە دەیبینین مەترسییەكە لەوێوەیە ئەم هەرێمە هەر بە دەستوری دەمێنێتەوە، بەڵام بەئاستی نزم، ئەو هەرێمەی كە لەكۆشكە گەورەكان پێشوازی لێدەكرا وانامێنێت، مەگەر یەكێك ئەوە بكات بۆ سابون لەژێر پێدان و بۆ هەڵخلیسكاندن كە هەندێك وادەكەن.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group