47 روفاتی شەڕی هەشت ساڵەی عیراق و ئێران دۆزرانەوە

26/06/2022 عێراق

روفاتی 47 سەربازی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران- عیراق دەدۆزرێنەوەو ژمارەیەكیان ناسنامەكانیان ئاشكرا كراوە.
وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ سەر بە بەشی یاسای وەزارەتی بەرگریی دەستیكردوە بە دەرهێنانی 25 روفاتی سەربازی عیراق كە سیانیان ناسنامەیان ئاشكرا كراوەو 22 یان ئێرانین كە لە ناویاندا 11 روفاتیان ناسراونەتەوە.
راشیگەیاندوە، لەو كەرتانەی كە سەر بە پرۆسەكانی بەسرە، میسان، واست، دیالەن لەوێش چەند روفاتێك دۆزراونەتەوەو رەوانەی بەشی پاراستن لە دەزگای شەهیدانی بەسرە كراون بۆئەوەی ئەوانیش رەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای بەغدای بكەن و لەوێ پشكنینیان بۆ بكرێت.
وەزارەتی بەرگری عیراق ئاماژەشیكردوە، پرۆسەی دۆزینەوەی روفاتەكان بەردەوام بوە بەهاوكاری لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەنێوان ساڵانی 1980 بۆ 1988.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group