ترەمپ: ئێران بە دروستی هەڵسوكەوت نەكات بۆردومان دەستپێدەكەینەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی گروپی 7 رایگەیاند: یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران هێشتا رێككەوتنێكی كۆتایی نییە و ئەگەر ناڕازی بێت لە جێبەجێكردنی ئەوا دەتوانێت هێرشە سەربازییەكان دیسان دەستپێبكاتەوە.
سەرۆكی ئەمریكا بە رۆژنامەنوسانیشی وتوە، ئەمە تەنها یاداشتێكی لێكتێگەیشتنەو ئەگەر پێم خۆش نەبێت دوبارە دەگەڕێینەوە بۆ هێرشكردن و هاویشتنی بۆمب بەسەریاندا، یان ئەگەر ئێران بە شێوەیەكی دروست هەڵسوكەوت نەكات ئەوا دوبارە دەگەڕێینەوە و بۆردمانیان دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لێكتێگەیشتنەكە هیچ بڕیارێكی خێراو راستەوخۆی تێدا نییە بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوریەكان لەسەر ئێران، بەڵام لە داهاتودا زیاتر لەسەر ئەم بابەتە قسە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group