نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە دابەزین

06/08/2022 جیهان

نەوا-
بەهۆی ترس لە پاشەكشەی ئابوریی، نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 94 دۆلار و 92 سەنت دەفرۆشرێت، ئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی چەند مانگی رابردودا تۆماری كردبێت.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت بەرامبەر 94 دۆلار و 92 سەنتە، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی بە 89 دۆلار و یەك سەنت دەفرۆشرێت.
هەر بەپێی داتاكان، یەك بەرمیل خاوی رێكخراوی ئۆپێك بەرزترینە و لە مامەڵە جیهانییەكاندا بەرامبەر 101 دۆلار و 19 سەنتە.
شارەزایانی ئابوریی دەڵێن، نرخی ئێستا نزمترینە لەمانگی دووی ئەمساڵەوە، هۆكاری بەردەوامی دابەزینی نرخیش ترسە لەوەی پاشەكشەی ئابوریی كاریگەری لەسەر خواست لەسەر نەوت دروست بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group