تاران نیگەرانییەكانی دەگەیەنێتە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا

28/11/2022 جیهان

نەوا-
ئێران وەك كاردانەوە بەرامبەر بە لێدوانەكانی نوێنەرانی ئەڵمانیا لە ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان، باڵیۆزی ئەو وڵاتەی بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە كرد.

لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوە كردوە، وەك كاردانەوە بەرامبەر بە لێدوانەكانی نوێنەرانی ئەڵمانیا لەئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان، هانس ئودۆ موزێل  باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە كراوەو ئاگادار كراوەتەوە كە ئەو بڕیارەی لە كۆبونەوەی نەتەوە یەكگرتوەكاندا دراوە هەڵەی سیاسییەو ئیدارەی ئێران ئەو بڕیارانەی رەتكردوەتەوەو هاوكاری ئەنجومەنەكە ناكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە كە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تاران رایگەیاندوە كە پەیامەكەی ئێران بە بەرپرسانی وڵاتەكەی دەگەیەنێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ پێشێلكردنی مافی خۆپیشاندەران و دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەكان لە ناڕەزایەتییەكان تاوتوێ كراو رەشنوسی بڕیارنامەی راسپاردنی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو پێشێلكارییانە پەسەند كراوە كە ئەڵمانیا یەكێك بوە لەو وڵاتانەی دەنگی پێداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group