شارەزایەكی ئابوریی تاكە چارەسەر بۆ وەستاندنی لە داڕمانی دینار ئاشكرا دەكات

21/01/2023 عێراق

نەوا – 
نەبیل موسەوی شارەزای ئابوریی عیراقی پێی وایە، تاكە چارەسەر بۆ وەستاندنی داڕمانی بەهای دینار پێكهێنانی وەفدێك و چوونە بۆ ئەمریكا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر راگرتنی كاركردن بە سەكۆی ئەمریكی لە بانكی فیدراڵی ئەو وڵاتە.
موسەوی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاشكرای كردووە، تاكە چارەسەر بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لە بەردەومانی داڕمانی بەهای دیناری عیراق، ئەوەیە وەفدێكی حكومی بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران و ئەندامێتی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی بچنە واشنتن.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی ئەو وڵاتە  تاوەكو گفتوگۆ بكەن لەسەر ئەگەری دواخستنی كاركردن بە سەكۆی ئەلكترۆنی لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەو وڵاتە، بۆ ماوەی 6 مانگ بۆ ساڵێك، چونكە بەهۆیەوە 80%ی ئاڵوگۆڕەكانی دراو لە عیراق قەدەغە كراون كە رۆژانە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلارە، ئەوەش لەبەر ئەوەی هیچ زانیارییەك نییە سەبارەت بەو لایەنانەی ئەو پارەیەی بۆ دەچێت.
هەر بەپێی وتەی ئەو شارەزا ئابوریە، بۆیە بانكە عیراقییەكان پێویستیان بە كاتە بۆ گونجان لەگەڵ داواكاری و بنەماكانی ئەو چاودێریەی بانكی فیدراڵی ئەمریكی سەپاندوویەتی، جگە لەوەش چارەسەرەكانی تر تەنها پەرچە كردار دەبن و كێشەكە چارەسەر ناكەن، وەك فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و تەنانەت بیرۆكەی دابەشكردنی بەشێك لە موچە بە دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group