ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی هەفتەی داهاتوی بڵاوكردەوە

16/03/2023 عێراق

رۆژی شەممەو یەكشەممە  18 و 19-3 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو گفتوگۆی چەند پرۆژە یاسایەك دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی كردوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پێنج پرۆژە یاسا دەكرێت كە یەكێكیان دەنگدانە لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو كەرتی تایبەت و هاوبەش.
هەروەها راشگەیەنراوە، لە دانیشتنی رۆژی یەكشەممەشدا دەنگدان دەكرێت لەسەر هەمواركردنی سێیەمی پێشنیارە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزاكانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group