تۆمەتبارێك دوای كوشتنی دایك و باوكی و هەڵاتن دەستگیر كرا

19/03/2023 عێراق
نەوا - 
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عیراق بڵاویكردەوە، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە كە دایك و باوكی خۆی كوشتووە و خوشكێكیشی بریندار كردووە و دواتر هەڵاتووە.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، مەفرەزەكانیان بە هەوڵی هەواڵگری توانییان شوێن تۆمەتبارێك بكەون كە دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی هەڵاتبوو.
رونیشكراوەتەوە، تۆمەتبار لە ناوچەی زەیونە لە بەغدای پایتەخت دایك و باوكی خۆی كوشتووە و خوشكەكەشی بریندار كردووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەكەشی هەڵاتووە.
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار دەستگیر كراوە و ئەو چەكەشی كە تاوانەكەی پێ ئەنجام داوە دۆزراوەتەوە كە چەكێكە و دوای تاوانەكە فڕێیداوەتە زبڵدانێكەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group