شەپۆلێكی نوێی بارانی بەخوڕ روودەكاتە هەرێم

23/05/2023
نەوا – 
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، كۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێكی نوێی بارانی بەخوڕ و هەورەتریشقە روودەكات ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی دوبارە هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی گەرمی شێدار و بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی ساردی سەرەوە لەسەر رۆژئاوای ناوچەكە لەكۆتای ئەم مانگە پێشبینی دەكەن تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ لەناوچەجیاجیاكانی عیراق بكات.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو شپۆلە باكوری رۆژئاوای سعودیە و شامیش دەگرێتەوە، لەگەڵ چالاكبوونی هەورە تریشقەی توند، بۆیە هۆشداری دەدەن لەو ماوەدا ئاگاداری كەوتنەوەی ئاگربن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group